شوینگره‌وه‌ی زیدان ده‌ست نیشان ده‌کرێت

پاش شکسته‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ئیبار له‌ خولی ئیسپانیدا و له‌ده‌ستدانی پێشه‌نگی لالیگا تا دێت داهاتووی زیدانی فه‌ڕه‌نسی و راهێنه‌ری یانه‌که‌ به‌ ئاڵۆزی ده‌مێنێته‌وه‌.

سبه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای تورکی یاری ده‌کات له‌گه‌ڕی سێهه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ، هه‌رچه‌نده‌ له‌م خوله‌شدا خاوه‌نی شکستێکی و یه‌کسان بوونێکه‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌وه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات شوێنگره‌وه‌ی زیدان ده‌ست نیشان بکات که‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ خوسی مورینیوی پرتوگالی و راهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ ماسیملیانو ئه‌لیگری راهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵی .

به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌کانیه‌وه‌ ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ ده‌یه‌وێت بگاته‌ خاڵی کۆتای له‌گه‌ڵ زیدانی راهێنه‌ری یانه‌که‌ .

ریاڵ مه‌درید له‌خولی ئیسپانی له‌پله‌ی دووه‌م دێت له‌ دوای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ به‌ جیاوازی یه‌ک خاڵ و له‌ چامپیونسلیگیش خاوه‌نی ته‌نها یه‌ک خاڵه‌.

Back to top button