‎فۆرمە نوێكەی بەرەی نوسرە دەخریتە تۆماری نوێی گروپ و رێكخراوە تیرۆرستیەکانی جیھانەوە.

‎خواكوڕك 
مانگی پێشوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تۆماری گروپی تیرۆرستیی بەرەی نوسرەی نوێکردەوە بۆ زیادکردنی ناوە نوێیەکەی کە گروپەکە بەکاریدەهێنێت، واتا بەرەی فەتحی شام.
‎وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکی لە 10 تشرینی دووەمدا رایگەیاند “خەڵکی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگاداردەکاتەوە کە بەرەی نوسرە چالاکانە لە کردەی تیرۆرستیدا بەشدارە لەژێر ناوی بەرەی فەتحی شامدا”.
‎”تۆمارکردنی تاك و گروپە تیرۆرستەکان ئەو تاك و رێکخراوانە بەدەردەخات و لە ئاکامدا دەبێتە هۆی بێبەریکردنیان لە بەکارهێنانی سیستمی دارایی ئەمریکا،” راشیگەیاند: “سەرەڕای ئەوەش، تۆمارکردنە دەکرێت یاریدەدەر یان تەواوکاریی کارەکانی جێبەجێکردنی یاسا لەلایەن ئاژانسەکانی دیکەی ئەمریکا و حکومەتەکانی دیکە بێت.”
‎ئەو هەنگاوە دوای ئەوە هات کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چوار سەرکردەی قاعیدەی بۆ لیستی سزادان زیادکرد: جەمال حسێن زەینیەی سوری، عەبدوڵا محەمەد بن سلێمان مهێسینی سعودی، ئەشرەف ئەحمەد فاری عەلاقی ئەردەنی و عەبدول جەشاری خەڵکی مەکەدۆنیا.
‎لێكۆڵەری ستراتیژیی لیوا یەحیا محەمەد عەلی، ئەفسەری سەربازیی خانەنشینی میسریی وتی: تۆماکردنە نوێیەکە “چاوەڕوانکراوبوو، سەرەڕای هەوڵەکەی بەرەی نوسرە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بە گۆڕینی ناوی بۆ بەرەی فەتحی شام و راگەیاندنی جیابونەوەی لە قاعیدە”.
‎بە مەشاریقی وت، “وەك مارێك وایە کاژەکەی فڕێبدات، چونکە مەترسیەکەی هەر دەمێنێتەوە،” بە ئاماژەکردن بەوەی ئەو بنەما ئایدۆلۆژییەی لەسەری بنیاتنراوە، سەلەفیەتی جیهادیی، هەروەك خۆی دەمێنێتەوە سەرەڕای هەوڵی ناوگۆڕینی گروپەکە.
‎وتیشی تۆمارکردنە نوێیەکە رەنگدانەوەی ویستی بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نێودەولەتیە،
‎عەلی وتی ئەمەش هەمان دۆخە، بەتایبەت بە بینینی ئەو تاوانانەی لە سوریا و عێراق ئەنجامیدەدەن و بڵاوبونەوەی مەترسیان بۆ هەموو وڵاتانی دیکەی جیهان.
‎وتیشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی “بنەمای یاسایی دەخوازێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گروپە بە تیرۆرست ناوزەدکراوەکان، بۆیە بوونی بڕیارێکی وا حەتمییە، ئەمەش دەرکرا دوای ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی بەرفراوان کە روماڵی چالاکیەکانی گروپەکەی کرد لەسەر ئەرزی واقیع، لەگەڵ هاوپەیمانەکانی”.
‎وتی ئەمەش لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی دارایی گروپەکە و راکێشانی چەکدارانی لەنێو سوریا و دەرەوەی لە خۆگرت.
Back to top button