یەكێتی لەسلێمانی ئامادە نیە پێشوازی لە هیچ پەنابەرێكی رۆژئاوایی كوردستان بكات
بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان لە ئێستادا خەڵكی رۆژئاوایی كوردستان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ناوچەكانیان جێ دەهێلن، روو دەكەنە هەرێمی كوردستان”.
بەگوێرەی زانیاریەكان لە هەولێر و دهۆك كەمپی پێشوازی كردن لە پەنابەران دروست كراوە، چەندین پەنابەر هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و لەو بارەیەوە دەزگای خێرخوازی بارزانی لە رۆژئاوایی كوردستان داوا لە خەڵكی رۆژئاوایی كوردستان دەكات كە لە شوێنی خۆیان دا بمێنەوە لە رۆژئاوایی كوردستان و هاوكاری و یارمەتیەكان دەگەیننە دەستیان”.
ئەم پەنابەر بوون و ئاوارە بوونە چ لەناوەخۆی رۆژئاوایی كوردستان چ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان رۆژانە لە زیاد بووندانە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، ئیدارەی سلێمانی و یەكێتی بەهیچ شێوەیەك ئامادە نیە پێشوازی لە پەنابەرانی رۆژئاوایی كوردستان بكات لە سلێمانی”.
شایانی باسە پێشتریش یەكێتی ئامادە نەبوو پێشوازی لە هیچ پەنابەرێك لە رۆژئاوایی كوردستان بكات، هیچ ئامادەكاریەك بۆ پێشوازی پەنابەران ناكرێت لەم شارەدا”.