پێنج هەزار ئاوارەی رۆژئاوایی كوردستان روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا رایگەیاند”5 ھەزار ئاوارە روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە”.
سەفین دزەیی هەروەها راشی گەیاند” پێدەچێت بەرپرسانی ئیدارەی لۆكاڵ لە رۆژئاوای كوردستان رێگری بكەن كە خەڵك نەدەن خەڵك رووبكاتە ھەرێمی كوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا زیاتر لە 5 ھەزار كەس بە رێگەی دیكەوە لە رۆژئاواوە گەیشتوونەتە ھەرێمی كوردستان”.
لەبارەی پێشوازی كردنی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان ئەم بەرپرسەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەلێـ”ھەرێمی كوردستان دەرگا و دڵی بۆ ئاوارەكان كراوەیە”.