زانا مه‌لا خالید: كۆمه‌ڵێك زانیاری له خێزانی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د بڵاوده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د پێك هێنرا، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و سه‌ردانی ماڵباتی هه‌ردوو لایشیان كردووه.
زانا مه‌لا خالید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند، لیژنه‌كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ردانی ماڵباتی هه‌ردوو لا ده‌كات و ڕای ئه‌وان وه‌رده‌گرێ.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له نزیكه‌وه گفتوگۆمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رھه‌ڵدانی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یان كردووه كه بووه هۆی سه‌رھه‌ڵدانی ئه‌م كارساته كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگیش هه‌بووه پێویست بووه وه‌ریان بگرین.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه هه‌ر ئه‌مشه‌و سه‌ردانی ماڵی ئامانج بابانی ده‌كه‌ن، دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن، له‌دوای ته‌واوبوونی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌یان كه ورده‌كاریه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن، ڕاپۆرته‌كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.