فرانسوا هۆڵاند : لە سوریا ئەو کەسانە سەرکەوتن کە نەمانویست سەرکەوتن بەدەست بهێنـن

لە چاوپێکەونێکی لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا فرانسوا هۆڵاند نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر ئەو بارودۆخی لە سوریا دەگوزەرێ بەشێوەیەك سەرکەوتوو بوون ئەو کەسانەی کە نەماندەویست سەربکەون لە بەشار ئەسەدەوە تا فلادێمیر بۆتین و ئەردۆگان و ئەوەی ڕوو دەدات لەوانەیە دوا قۆناغی ململانێیەکانی سوریا بێت.

لە کاتێك دا هاوپەیمانی ڕۆژئاوایی و منیش کە یەکێك بووم لەو سەرکردانەی کە هەمیشە کارمان دەکرد بۆ لە نێو بردنی داعش بە پشتیوانی کوردەکان بەداخەوە ئەمڕۆ دەبینین هاوپەیمانە کوردەکانمان دەردەکرێن لە ناوچەکانیان و دەکوژرێن و دوژمنەکانیشی کە داعشە هەوڵی ئازادکردنی بەندکراوەکانی ئەدات لە خیوەتگایەکان بۆیە پرسیار دەکەین دەبێ دواڕۆژی نـاتۆ چی بیت ؟ و چۆن متمانە بە سەرۆکی ئەمریکا بکەین کە گلۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵگیرساند ؟ و ڕێگای خۆش کرد بۆ ڕوس و تورك کە ناوچەکە داگیر بکەن.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button