وەزیری ناوەخۆ: ئاوارەكانی رۆژئاوایی كوردستان بە قاچاغ دێنە هەرێمی كوردستان
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راسپێردراون، به باشترین شێوه پێشوازییان لێ بكرێت، هەروها، دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، له ئاماده‌باشیدان به باشترین شێوه پێشوازی له ئاواره بكرێت، كه تا ئێستا نزیكه‌ی 5 هه‌زاریان گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
لەبارەی گرفتی ئاوارەكان و هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆ ئەوەشی راگەیاند” كه ئاواره و په‌نابه‌ران له‌ودیوی رۆژئاوا گرفتیان بۆ درووست ده‌كرێت و هه‌ندێك له په‌نابه‌رانیش ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، كه به رێگه‌ی قاچاخ و پێدانی بڕێك پاره خۆیان گه‌یاندووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
لەبارەی سنوری هەرێمی كوردستان و كرانەوەی بەرووی هاوكاریەكان بۆ رۆژئاوایی كوردستان وەزیری ناوەخۆ دەلێـ” كه سنوور له هه‌رێمی كوردستانه‌وه كراوه‌یه و وه‌كو جاران هاوكارییه مرۆییه‌كان ره‌وانه ده‌كرێن، به‌ڵام له‌و دیوه‌وه رێگه به ئاواره و په‌نابه‌ران نادرێت به شێوه‌یه‌كی یاسایی بێن.