وەزیری ناوخۆ لەبارەی مۆڵەتی شوفێری هەواڵێكی ڕاگەیاند
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەی هاووڵاتییان لە دامەزراوەكان ئاشكرای دەكات، نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری 90 خولەكی پێویستە و مامەڵەی پاسەپۆرتیش ئاسان بووە.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بۆ كارئاسانی هاووڵاتییان ئێستە لە پاسپۆرتەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی بە ئەلیكترۆنی نۆرە تۆمار دەكرێت، ئەوەش لە ماوەی حەوت بۆ 10 رۆژ دەتوانرێت تۆمار بكرێ و لە هەندێك شوێن کە چۆڵە بە سێ ڕۆژ تەواو دەبێت.
وەزیری ناوخۆ گوتی، مامەڵەكانی ساڵیانەی وەرگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بە 90 خوولەك تەواو دەبێت، لەكاتێكدا ئەو كارانە پێشتر چەند رۆژێكیان پێویست بوو.