بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بارەی خۆپیشاندانی هەفتەی داهاتوو هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت میلیشاكان خۆیان ئامادەكردووە هەلبكوتنە سەر بانكەكان

دوای خۆپیشاندەران و رێبەری رەوتی سەدر موقتەدا سەدر لە عێراق هەڕەشەی دەست پێكردنەوەی خۆپیشاندانەكانی لە هەفتەی داهاتوو لە عێراق كرد, بالیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق هۆشداریەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند كە لە  ئەگەری دروستبونی ئاڵۆزی و تاڵانكردنی بانكەكان لەكاتی خۆپیشاندانە چاوەڕوانكراوەكراوە..
بالیۆزخانەی ئەمریكا لە عێرا ق بەیێ‌ ناو هێنانی سەركردە عێراقیەكە رایگەیاندووە كە میلیشاچەكدارەكانی عێراق خۆپان ئامادەكردووە بە سەركردایەتی پیاوێكی ئاینی كە ئێستا لە حكومەت بەشدارە هێڕش بكاتە سەر بانكەكان و ئەمریكا سەرۆك وەزیرانی عێراقی لەو باریەوە ئاگادار كردۆتەوە.
بالیۆزخانەی ئەمریكا بە پشت بەستن بە هەواڵگریی وڵاتەكەی راشیگەیاندووە، ئەو سەركردە ئاینییە فەرمانی بە بەرپرسانی “میلیشیاكەی” داوە لەكاتی خۆپیشاندانەكانی هەینیدا بدەن بەسەر چەند بانكێكی حكومیی دیاریكراودا لە شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراقدا، ئەندامانی ئەو لایەنەش لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگریی عیراق ئاسانكاری دەكەن بۆ ئەو مەبەستە.
سەرچاوە دیپلۆماسییەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق بەرپرسانی ئەو لایەنە عیراقییەی تۆمەتباركردوە بەوەی لە ساڵانی 2007 و 2008 و لە گەرمەی شەڕی تایفیی عیراقدا تاوانیان ئەنجامداوە.
Back to top button