پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە بژاردەی سەربازی دژ بە توركیا بەكاربهێنێـت

 
دوای هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كە بە هۆی هێڕشەكە سەدان هاوڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون بە هەزاران هاوڵاتی دیكە ئاوارە بوون, ئەگەر چی لە ئێستادا رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان توركیا و ئەمریكا ئەنجامداوە, بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت توركیا هەر هەڵەیەك بكات بە توندترین شێوە وەڵاممان بۆی دەبێت و ئەگەر پێویست بكات سەرۆك ئامادەیە بژاردەی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت”.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا  لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (سی ئێن بی سی)ی ئەمریكی رایگەیاند “ئەوە بە توركیا گەیێندراوە كە ئەگەر توركیا هەر هەڵەیەك بكات، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە بژاردەی سەربازی دژی ئەنقەرە بەكاربهێنێت”.
ئەگەر چی پێشوتر ئەمریكا سزای بەسەر توركیادا سەپاندبوو بە تایبەت دوای هێڕشی داگیر كاری توركیا بۆ سەر رۆژ ئاوای كوردستان بەڵام بۆ جاری یەكەمە بەرپرسێكی باڵای توركیا باس لە بەكار هێنانی بژاردەی سەربازی بكات دژ بە توركیا.
Back to top button