عادل عەبدولمەهدی: 10 هەزار سەرباز كە پێشتر دوورخرابوونەوە دەگەڕێنێتەوەو ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیش دووردەخاتەوە
دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردوو خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەڕێوەچوون كە تێیدا زیاتر لە 100 كەس كوژران, هاوكات خۆپیشاندەران ژمارەیەك داواكاریان گەیاندە حكومەت, سەرۆك وەزیرانی عێرا قلە ئەنجامی بەدوا داچوون بۆ توندو تیژیەكان و داواكاری خۆپیشاندەران ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی دوور دەخاتەوەو 10 هەزارسەربازیش دەگەڕێنێتەوە سەر كارەكانیان.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆتەوە كە بە پێی بڕیارێكی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق هەریەك لە فەرماندەی فیرقەی 11 و فەرماندەی لیوای 45 و فەرماندەكانی پۆلیسی پارێزگاكانی بابل، نەجەف، زیقار ، موسەننا و قادسییەی لەكارەكانیان لاداوە بە هۆی هێڕشكردنە سەر خۆپیشاندەران.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، فەرمانیان پێگەیشتووە بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 10 ھەزار سەرباز بۆ سەر ئەركەكانیان كە پێشتر لە ئەركەكانیان دوورخرابوونەوە, ئەمە لە كاتێكدا پێشتر رایانگەیاند بوو كە 108 هەزار سەرباز پێشتر لە ئەركەكەیان دوور خرابوونەوە.