فرۆكە بێ فرۆكەوانیەكەی توركیا لە سلێمانیەوە ئاراستەی ئەزمەركراوە بۆ كوشتنی دوو بەرپرسی پەكەكە

پاش 7 رۆژ لە كوشتنی دوو بەرپرسی گەورەی پەكەكە لە ئەزمەر ی شاری سلێمانی ئەمرۆ ئاسایشی سلێمانی راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا رایگەیاندووە” كە دوو بەرپرسی گەورەی پەكەكە لەلایان فرۆكەبێ فرۆكەوانیەكانی توركیا كراونەتە ئامانج”.

وەك لە راگەیاندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی دا هاتووە” ئەو دوو ئەندامە بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئەو ناوچەیە و راشیدەگەیێنێت “دوای لێکۆڵینەوەی چڕ و پڕ و بەدەستهێنانی بەڵگەی پێویست لە شوێنی روودانی تاوانەکە بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو دوو ئەندامە باڵایەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە). لە کاتێکدا بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا و لەناو خەڵکی مەدەنی و لە شاری سلێمانی لە شوێنی گەشتیاریدا کراونەتە ئامانج”.

لەكاتێكدا لە روونكردنەوەكەی ئاسایشی سلێمانی دا نەهاتووە كە ئەم فرۆكانە لەكوێ جوڵەیان كردووە چونكە بەپێی زانیاریەكان فرۆكەی بێ فرۆكەوان كە هەڵگری مووشەكیش بێت مەسافەی فرینیان ئەگەر لە باشترین جۆڕ فرۆكی بێ فرۆكەوانیش ناتوانێت لە توركیاوە بفرێت بۆ چیای ئەزمەر، ئامانجەكەی بپێكێت و بگەرێتەوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، كە پرسیار زۆر لەسەر راگەیاندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی هەیە، كە ئایا چۆن توركیا زانیویەتی ئەم دوو بەرپرسەی پەكەكە لە ئەزمەرن، وە لەهەمانكاتیشدا باس لە فرۆكەی بێ فرۆكەوان دەكرێت كەوایە بەپێی راگەیاندراوەكە بێت دەبێت ئەم فرۆكەیە لەناو شاری سلێمانی دا ئاراستە كرابێت.

دوای كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووس لانە محەمەد و ئامانج بابان، ئەمە دووەمین رووی كوشتنی مخابەرتیە كە لە دوو رۆژ واتا لە 15ی ئۆكتۆبەر و 16ی ئۆكتۆبەر روویانداوە، بەڵام بەپێی راگەیاندراوەكانی دەزگای ئەمنی سلێمانی گومان زۆر لەسەر جۆڕی ئەم تیرۆرانە دروست بووە”.

Back to top button