ئەلمانیا ناوچەی ئارام لە رۆژ ئاوای كوردستان تەنها بە مەرجی چاودێریكردنی لایەن كۆمەلگای نێودەولەتی قبولدەكەین

دوای ئەوەی توركیا بە مەبەستی درووستكردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان هێڕشی داگیركاری بۆ سەر رۆژئاوای دەست پێكرد, هێڕشەكەی توركیا كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دەڵێت، پێویستە ناوچەیەكی ئارام لەسەر سنووری توركیا و سووریا بە چاودێری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستبكرێت.

ئانگرێت كرامپ كارنباوەر وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند: پێویستە ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە لە باكوری سوریا دروست بكرێت، لە ژێر چاودێری كۆمەڵكەی نێودەوڵەتیدا بێ تەنها بەو مەرجە قبولی دەكەین.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا گوتیشی، ئەنگیلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕیوە و وەك پێنیازێك خراوەتە بەردەم هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانیان.
Back to top button