دژە تیرۆری یەكێتی هاوكاری توركیا بووە لە كوشتنی هەرسێ سەركردەی پەكەكە
دوای بڵاو كردنەوەی هەواڵی كوشتنی دوو سەركردەی پەكەكە لە ئەزمەر لەلایان فرۆكەی بێ فرۆكەوانی توركیا گومانەكان زیاتر بوون، لە ئێستادا گومان لە بوونی فرۆكەی بێ فرۆكەوان دەكرێت و جگە لەوەش ئەمە سێهەمین سەركردەی پەكەكەیە بەپێی زانیاری مخابەراتی دەكوژرێت لە سنوری ئیدارەی یەكێتی”.
دوا بەدوای كوشتنی دیار غەرەیب لە كورتەك لەلایان فرۆكە جەنگیەكانی توركیا، ئەمە سێ هەمین سەركردەی پەكەكەیە بەهاوكاری زانیاری مخابەراتی لە سنوری جوگرافیایی سلێمانی دەكرێتە ئامانج و دەكوژرێت”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، فرۆكەی بێ فرۆكەوانی توركیا لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئاراستەی ئەزمەر كراوە بەهاوكاری زانیاری دژە تیرۆری یەكێتی، بۆ كوشتنی ئەو دوو سەركردەی پەكەكە لە ئەزمەر”.
پێشتر پێشمەرگەكانی یەكێتی بە كاتژمێرێش پێش كوشتنی دیار غەریب سەردانی قەندیلیان كردوو لەگەڵ دیار غەریب ئەندامی كۆما جڤاكێ كوردستان كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوەكە لەلایان فرۆكەی جەنگی توركیا ئۆتۆمبێلی دیار غەریب كرا ئامانج و كوژرا، بەهەمان شێوەی دوو سەركردەی دیاری پەكەكە لە چیای ئەزمەر بوونە ئامانجی توركیا و بە پێی راگەیاندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان كوژراون لە چیای ئەزمەر”.