ئەمشەو كاتژمێر دە ئاگربەستی نێوان توركیا و هەسەدە كۆتای دێت, چی روودەدات؟

دوای ئەووەی ئەمریكا و توركیا رێككەوتنی ئاگربەستیان  بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان واژۆكرد, ئەگەر چی توركیا هێڕشەكانی بەیەكجاری رانەگرتبوو, بەڵام ئەمشەو ئەو وادەیە كۆتایی دێت كە رێككەوتنەكەی لەسەر كراوە, ئاژانسێكی جیهانیش پرسیار لە دوای ئاگر بەستەكە دەكات چی روودەدات.
بە پێ راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس  كە لە بارەی رۆژ ئاوای كوردستان و هێڕشی داگیركاری توركیا بڵاوی كردبوویەوە رایگەیاندووە, ئەمشەو كاتژمێر 10 ئاگر بەست كۆتای دێت, و 120 كاتژمێرەی كە دیاری كراوە ئەگەر بە كۆتاهات چی روودەدات؟
ئاژانسی فرانس پرێس راشیگەیاندووە, توركیا سنورەكانی “ناوچەی ئارام” لە باكووری سووریا لە 120 كیلۆمەترەوە بۆ 444 كیلۆمەتر زیادكراوە, سەرە رای ئەوەی هێرشەكە لەسەر ئاستی نێو دەولەتی كاردانەوە و نارەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
Back to top button