لە بارەی رۆژئاوای كوردستان پلانێكی نوێ دەخرێتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ
پاش ئەوەی ئەمریكا بڕیاریدا هێزەكانی لە رۆژ ئاوای كوردستان بكشێنێـەوەو بە هۆیەوە گلۆپی سەوزی بۆتوركیا هەلكرد تا هێڕشی داگیركاری بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان, لە ئێستادا پلانێكی نوێ دەخرێتە بەردەم دۆنالد ترەمپ بۆ هێشتنەوەی 200 سەربازی وڵاتەكەی لە رۆژ ئاوای كوردستان.
بە پێی هەوالێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی توركیا پێشنیارێكیان خستۆتە بەردەم دۆنالد ترەمپ بۆ هێشتنەوەی ژمارەیەك سەربازی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان بۆ پێكانی دوو ئامانج. لەوانە یەكەمیان رێگریكردن لە سەرھەڵدانەوەی داعش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا و ئامانجی دووەمیشیان رێگریكردن لە ھێزەكانی حكوومەتی سووریا و ھاوپەیمانەكانی لە رووسیا و ئێران بۆ دەستگرتن بەسەر كێڵگە نەوتییەكان لە ناوچەكەدا.
رۆژنامەنوسەكە بە پشت بەستن بە وتەكانی بە پرسێ:ی سەربازی ئەمریكا راشیگەیاندووە، پلانەكە بە وردی لەبەر دەستی ترەمپە و ئەم ھەفتەیە تاوتوێی دەكات، كە ئامانجەكانی ئەمەریكا دەپێكێت لە شەڕی دژی داعش و ھاوكاری كوردیش دەبێت بۆ پارێزگاریكردن لە كێڵگە نەوتییەكان.