فەرماندەی پێشووی پۆلیسی تورکیا ئابروچوونێکی ئەردۆگان ئاشکرا دەکات

ئەحمەد یایلا فەرماندەی پێشووی پۆلیسی تورکیا باس لە نهێنی دەست لە کار کێشانەوەی خۆی دەکات لە لێکۆڵینەوەیەكی سایتی ” ذا ئینفێستسفستیف جۆرناڵ ” بۆ گەڕان بە دوای ڕاستیەکان فەرماندەی پێشووی پۆلیسی ئەردۆگان لە ماوەی زیاتر لە 30 خولەك دا پشتیوانی دارایی ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەردۆگانی ئاشکرا کرد بۆ دەیان هەزار چەکداری داعش و بە قاچاغ بردنیان بۆ سوریا جگە لە کڕینی نەوت لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان تۆمارە دەنگیەکان و بەڵگەنامەکان گوتەکانی فەرماندەی پێشووی پۆلیسی تورکیا پشتڕاست دەکاتەوە”.
 تۆمارێکی دەنگی تایبەت بە هاکان فیدان بەڕێوەبەری هەواڵگری تورکیا تیـادا باس لە 4 خاڵی سەرەکی دەکات و گوتی ” 2 هەزار کامیۆنمان ناردووە بۆ سوریا و ئەگەر پێویست بکات 4 پیـاوی ڕەوانەی سوریا دەکەم و بۆ بەدەست هێنانی بیانۆ بۆ هێرش کردن و داگیرکردنی سوریا 8 ڕۆکێتی ئاراستەی تورکیا دەکەم چونکە دەبێ هێرش بکەینە سەر گۆڕی سلێمان پاشـا “.
ئەحمەد یەیلا فەرماندەی پێشووی پۆلیسی تورکیا گوتی ئەردۆگان لە ساڵی 2010 ئارەزووی دامەزراندنی دەوڵەتێکی گەورەی ئیسلامی دەکرد و لەگەڵ دەستپێکی گرژیەکانی سـوریا بینی ئارمانجەکەی بەرەو جێ بەجێکردن دەچێت ئابروچوونەکان یەك بە دوای یەك دێن بۆ ئاشکراکردنی تێوەگڵانی ئەردۆگان لە گواستنەوە و پـڕچەك کردنی توندڕەوە ئیسلامیەکان لـە ناوچەکە، جــارێك لە سوریا و جارێکی دیکە لە لیبیا و بەهەمان شێوە لە عێراق و چاوپۆشی لە بوونی چەکدارانی داعش و قاعیدە لە سەر خاکەکەی و ئازادکردنیان لە زیندانەکانی تورکیا ئایـا ڕۆژانی داهاتوو ڕووی دیکەی ئەردۆگان ئاشکرا دەبیت لە پشتیوانی کردنی توندڕەوی و تیـرۆر ؟
سەرچاوە : سکای نیوز عربیە

 

https://www.facebook.com/100009024858127/videos/2332825400361599/

 

Back to top button