ئەسـەد : ئەردۆگان چەتەیە .. نەوت و کارگەکانی دزی و ئەمڕۆ خاك دەدزی

سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ئەمڕۆ سێ شەممە هێرشی کردە سەر سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و پێی وایە ئەردۆگان چەتەیە و نەوت و گەنمی جوتیاران و کارگەکانی دزی و ئەمڕۆ خاك دەدزی و گوتیشی هەموو ناوچەکانی سوریا هەمان گرینگیان هەیە بەڵام ئەوەی بڕیار لە پێشەنگیەکان دەدات بارودۆخە سەربازیەکەیە لەسەر زەوی و هەمیشە گوتومانە جەنگی ئیدلب بناغەی نەهێشتنی تیرۆرە لەهەموو ناوچەکانی سوریا
 
هەروەها ئەسەد گوتیشی کاتی تووشی داگیرکاری و هێرشی سەربازی و دزی دەبین پێویستە هەموومان لەگەڵ یەك بوەستین و هەماهەنگیمان هەبیت بەڵام هەندێ لە سوریەکان ئاوایان نەکرد و چەندین جار پێمان گوتـن پشت بە هێزە دەرەکیەکان مەبەستن چونکە ڕۆژێك دێت جێتان دەهێڵن
 
سەرچاوە : الغـد پرێس
Back to top button