ئه‌یاد عه‌لاوی: نازانین چۆن ئێران جڵه‌و بكه‌ین
خواكوڕك
ئه‌مرۆ شه‌ممه 10/12/2016 ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌میانی به‌شداری كردنی له دوانزه‌مین (دیبه‌یتی مه‌نامه) رایگه‌یاند، “ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران رۆژ دوای رۆژ له عێراق فراوانتر ده‌بن”.
ئه‌یاد عه‌لاوی به ئاماژه‌دان به بردنه‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی له‌ساڵی 2010 به‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی مالكی ده‌ڵێت، “له ئێستادا زیاتر سیناریۆكانی ئێران له سیاسیه‌تی عێراق به‌رجه‌سته ده‌بێت و ڕه‌نگه هاوشێوه‌ی ئینقلابه‌كه‌ی 2010ی مالكی هه‌مان شت دووباره ببێته‌وه”.
عه‌لاوی ده‌شڵێت، “دوای ئەوەی ئێران لە دوای ساڵی 2010ەوە بەتەواوەتی دەستی لە عێراق وەرداوە لە ئێستادا دەست تێوەردانەكانی بەتەنها لە عێراقدا نەوەستاوەتەوە بەڵكو هەریەكە لەوڵاتانی سوریا و یەمەن و بەحرێن و ولاتانی كەنداوی گرتوەتەوە”.
جێگیری سەرۆك كۆماری عێراق ئەوەشی ئاشكراكردوە” ئەو شەڕە تائیفی و مەزهەبیەی كەلە ئێستاد لە عێراقدا روودەدات هۆكارەكەی بۆ دەستتیوەردانی ئێران دەگەڕێتەوە و ئەو دەستتیوەردانەشی بە ڤایرۆس ناوبردوە و بەهۆی ئەوەشەوە تەواوی دام‌و دەزگاكانی دەولەت بەتایبەتی سوپا هەڵتەكێنراون”
ئه‌یاد عه‌لاوی كه‌سایه‌تی شیعه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010 – 2014 لیستێكی به‌ناوی عێراقیه پێكهێنا و توانی 91 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بێنێت، هه‌روه‌ها نوری مالكی له‌رێگه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا 89 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی نزیكی ملكی له سیاسه‌تی ئێران و له مانۆرێكی سیاسی، توانی زۆرینه‌یه‌كی گوماناوی له‌په‌رله‌مان پێكبێنێت و حكومه‌تی پێكهێنا.