به‌ هۆی بوونی بازگه‌ی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی رێكخراوه‌كانی خێرخوازی ناتوانن هاوكاری ته‌ندروستی بگه‌ییێنه‌ شنگال

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكۆتبه‌ری 2017 كه‌ركووك و شنگال به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیر كرا، به‌هۆی بوونی زیاتر له‌ ده‌ بازگه‌ی سه‌ربازی سوپای عێراق و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌ر رێگای شنگال، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ناتوانن هاوكاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌گیێننه‌ شنگال

له‌و باره‌یه‌وه‌ خدر ئلیاس سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاندووه‌، چه‌ندین جار سوپای عێراقمان له‌وه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ بۆ رێكخراوه‌كانی خێرخوازی دروست نه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا بوونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ خه‌لكی شنگال.

ئه‌و به‌ر پرسه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا گوتیشی: به‌ هۆی رێگریه‌كانی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق رێژه‌ی ده‌رمان و كه‌ل و په‌له‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ سنوری شنگال زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه‌ ناتوانرێت هاوكاریه‌كان بگه‌یێندرێن.

Back to top button