روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه گرێ سپی ئەو ناوچانەی هەسەدە چۆلی کردن
دوای ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و توركیا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك هه‌سه‌ده، له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به تایبه‌ت له گرێ سپی كشایه‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی جگه له میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا روانگه‌ی سوری ئاشكرای ده‌كات كه داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌سه‌ده چۆلی كردوون.
هه‌روه‌ها روانگه‌ی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند جگه له چه‌كدارانی داعش چه‌ند چه‌كدارێك چه‌ند ئه‌میرێكی داعش له‌گه‌ڵ سه‌دو په‌نجا تیرۆرستی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو شارۆچكه‌ی گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه هۆزی بللوی پشتیوانی داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و شارۆچكه‌یه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و ئاواره‌بوونی كوردان له سه‌رێ كانێ و گرێ سپی، به‌گوێره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵكی خۆجێی رێگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش خۆشبووه.