تورکیا و ئیسرائیل : یاریەکانیان لە ڕاگەیاندن و یەك هەڵوێستی لە تۆقاندن

تورکیا و ئیسرائیل : یاریەکانیان لە ڕاگەیاندن و یەك هەڵوێستی لە تۆقاندن

هیچ كات ئیسرائیل و توركیا پەیوندیەكانیان لە رووی سەربازی و هەواڵگریان نەپچراوە

 

لە ئێستادا ئاستی پەیوەندیەكانی ئیسرائیل لەگەڵ توركیا لەبواری ئابووری زیاتر لە 3 ملیار دۆلارە

 

لەو بارەیەوە دەزگای میدیای خواكوڕك راپۆرتێك دەخاتە روو

 

 

پەیوەندیەکانی نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل وکۆماری تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ ئازاری ساڵی 1949 ئەو کات تورکیا گەورەترین دەوڵەت بوو کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی موسڵمان بوون و دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیل نـا و لەو کاتەوە دەوڵەتی ئیسرائیل بووە سەرچاوەیەکی سەرەکی چەك بۆ تورکیا و حکومەتی هەردوو وڵات هەماهەنگیەکی گرینگیان لە بوارەکانی سەربازی و دبلۆماسی و ستراتیجی ئەنجام دا ،

 

لەساڵی 1958 سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی دافێد بەن گۆریون و سەرۆك وەزیرانی تورکیا عەدنان مەندەریس واژوویان لەسەر ڕێکەوتننامەی هاوکاری کرد دژی توندڕەوی و فەرمانڕەوایی یەکێتی سۆڤیێت لە ڕۆژهەڵای ناوەڕاست، لە ساڵی 1986 حکومەتی تورکیا باڵیۆزێکی خۆی دەستنیشان کرد لە تەل ئەبیب بەناوی سەیف اڵلـە ئیسین و لە ساڵی 1991 هەردوو وڵات باڵیۆزیان هەبوو لەلای یەکتر ،

 

لە مانگی شوباتی ساڵی 1996 حکومەتی ئیسرائیل و تورکیا واژوویان لەسەر ڕێکەوتنێکی هەماهەنگی سەربازی کرد وەك مانۆڕی هاوبەشی نێوان سوپای وڵاتەکەیان و مەشق پێکردنی هێزەکانی دەریاوانی و ئۆپەراسیۆنی ئۆرتشارد کە تایبەتە بە هێزە ئاسمانیەکان هەر وەها بوونی ڕاوێژکارانی سەربازی ئیسرائیلی لە نێو هێزە چەکدارەکانی تورکیا و کڕینی جۆرەها چەك لە ئیسرائیل و پێشخستنی سوپای تورکیا بە نوێترین تانک و فڕۆکەی جەنگی”.

 

لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی 2000 ڕێکەوتنی بازرگانی ئـازاد لە نێوان ئیسرائیل و تورکیا واژوو کرا و تا ئێستا کاری پێ دەکرێت وتەنانەت لە ناخۆشترین بارودۆخی نێوانیان هەماهەنگی سەربازی و بازرگانیان هەر بەردەوام بووە و گرژیەکان ناتوانێت پەیوەندی 60 ساڵەیان لە ناو بـبات و ئەم خاڵانەی خوارەوە ئەم پەیوەندیە شـی دەکاتەوە :

1 / تورکیا یەکەم وڵاتی ئیسلامی بوو دانی نا بە دوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی 1949 وە

 

2 / لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو ڕێکەوتنێکی سەربازی و هەواڵگری و دبلۆماسی نهێنی دژی عەرەبەکان واژوو کرا لە نێوانیان و بە پەیماننامەی تارمایی ناسرابوو

 

3 / تورکیا بۆ ماوەیەکی درێژ پشتی بەستبوو بە لۆبیەکی ئیسرائیلی لە ئەمریکا بۆ ئەوەی کۆسپ بخاتە بەر هەر بڕیارێك کە دان بە کوشتارگەی ئەرمەنەکان بنێـت

 

4 / ئیسرائیل یارمەتی تورکیای دا بۆ دەستگیر کردنی عبداڵلە ئۆجەلان سەرۆکی pkk لە کیـنـیا ساڵی 1999

 

5 / بۆ یەکەم جارلە ساڵی 1982 پاش داگیرکردنی لوبنان تورکیا باڵیۆزی خۆی کێشایەوە دواتر لە ساڵی 1991 پەیوەندیە دبلۆماسیەکانیان گەڕایەوە وەك جاران

 

6 / ساڵی 1996 بەئاشکرا ئەنقەرە و تەل ئەبیب ڕێکەوتنێکیان واژوو کرد کە تایبەت بوو بە ئاڵوگۆری هەواڵگری و هەماهەنگی سەربازی

 

7 / پاش وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن حیزبی داد و گەشە پێدان ساڵی 2002 پەیوەندیکان وەك خۆی بەردەوام بوو لەگەڵ ئیسرائیل

 

8 / ساڵی 2009 پەیوەندیەکانیان لە خراپترین ئاست بوو لە دوای هێرش کردنە سەر غەزە و لە ساڵی 2010 خراپتر بوو لە دوای هەڵکوتانە سەر کەشتی مافی مەڕمەڕە ی تورکی، بەڵام ئەم گرژیانەش کاریان نەکردە سەر ڕێکەوتنە سەربازی و بازرگانی نێوانیان.

 

9 / سەرۆکی ئەمریکا باراك ئۆباما لە ساڵی 2013 نێوەندگیری کرد بۆ نەهێشتنی گرژیەکان نێوان تورکیا و ئیسرائیل بووە بناغەیەك بۆ پێکهاتنیـان

 

10 / قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل نزیکەی 3 ملیـار دۆلارە و لەو ماوەیەی دوایی دا زیاتر بووە.

Back to top button