په‌كه‌كه‌ له‌ باره‌ی كوژرانی دوو چه‌كداره‌ كه‌ی داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له‌ چیای ئه‌زمه‌ر له‌ سلێمانی كوژران چه‌كداری په‌كه‌كه‌ بوونه‌و له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا كراونه‌ته‌ ئامانج، دووای راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ئاسایش
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بە شەهیدبوونی دوو لە هەڤاڵانیان لە چیای ئەزمەڕ بەناوەکانی (دەمهات عەگید) و (جەمیل ئامەد) دەکات و داوای روونکردنەوەش لە یەکێتی دەکات.

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە رایگه‌یاندووه‌”لە رۆژی 15-10-2019 دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی دەمهات عەگید (سەییدخان ئایاز) و جەمیل ئەحمەد (ئەسەر ئرماک) کە پێشتر لە شەڕدا بریندارببوو و بۆ نەخۆشی سەردانی سلێمانی کردبوو، لە لایەن هێزە نێودەوڵەتی و دەوڵەتی تورک و هاوبەشە قێزەونەکانیان لە باشووری کوردستان شەهیدکران”.

کەجەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو دوو هەڤاڵەیان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی تورکیادا لە سلێمانی ”شەهیدکراون” و ئاماژە بەوە دەدات “ئەم هێرشە جارێکی دیکە پیشانیدەدات کە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە دژی کوردان لەهەمان کاتدا لە چوارپارچەی کوردستان بەڕێوەدەچێت”.

کەجەکە لەبارەی رووداوەکە داوای روونکردنەوە لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت “پێویستە ئەم کۆمەڵکوژییەی کە لە سلێمانی پێکهاتووە، لەسەرتادا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پاشان لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمەوە روونبکرێتەوە و ئاشکرای بکەن بۆ رای گشتی، ئەم کۆمەڵکوژییە لەسەر هەڤاڵانی ئێمە لە هەرێمی ژێر بەرپرسیارییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پێکهاتووە، بۆیە پێویستە ئەم کۆمەڵکوژییە نەکە قوربانیی بەرژەوەندیی هیچ حزبێک و پەیوەندیی و بەرژەوەندییە هەرێمییەکان”.

Back to top button