سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشوای له محه‌مه‌د ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن سێزده ساڵه‌ی رۆژئاوای كوردستان كه به هۆی هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بریندار بوو به هۆی سه‌ختی برینكه‌ی بڕیاردرا بگه‌یێندرێته وڵاتی فه‌ره‌نسا، وا بڕیاره له‌لایه سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه پێشوازی لێبكرێت.
به پێی هاولی چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی محه‌مه‌د حه‌مید بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا بڕیاره له لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشوازی لێبكرێت، له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
دوای هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان وڵاتی فه‌ره‌نسا دژی داگیركاریه‌كه‌ی توركیا هاتۆته ده‌نگ و هه‌وله‌كانی چڕكردوونه‌ته‌وه كه هێڕشه‌كان بوه‌ستێنێت به تایبه‌ت له شه‌وی رابردوو ماكرۆن بۆ وه‌ستاندنی هێڕشه‌كان په‌یوه‌ندی به ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆك روسیا كرد و داوای كرد كه هه‌وله‌كانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ رێگری له ده‌ست درێژیه‌كانی توركیا.