کۆمیتەی دەرخەری ڕاستیەکان : هێزەکانی ئەمنی عێراق ١٤٩خۆپیشاندەریان کوشتووە .
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-147.jpg)
زۆرتریان بە فیشەک ڕاستەوخۆ لە مێشکیان دراوە
کۆمیتەی دەرخەری ڕاستیەکان لە عێراق لە دووای لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانەی خەڵکی بەغدا و ناوچەکانی تر ڕایگەیاند ، لەم ناڕەزایەتی دەربڕینانەدا { ١٤٩} کەس لە خەڵکی سڤیل کوژراون ، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی عێراق .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ٧٠ لە سەتی کوژراوان فیشەک بەر سەرو سینگیان کەوتووە .
هاوکات ئەم کۆمیتە پشڕاستی دەکاتەوە ، ئەو هێزانە هیچ فەرمانێکیان لە بەرپرسانی حکومی و سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بەدەست نەگەیشتووە بۆ دەستڕێژی ڕاستەوخۆ لە خەڵکی سڤیل ، بۆیەش بەرپرسیارەتی دەکەوێتە ئەستۆی بەرپرسانی سەربازی عێراق
سەرچاوە ، ئۆرۆنیوز