ژمارەیەکی تر لە کوردانی رۆژئاوا گەیشتنە هەرێمی کوردستان
بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەکی تر لە کوردانی رۆژئاوا ئەمڕۆ خۆیان گەیاندە هورێمی کوردستان و لە کەمپی بەردەرەش ، سەر بە پارێزگای دهۆک جێگەی حەوانەوەیان بۆ دابین کرا .
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن ژمارەی ئەو کوردانەی رۆژئاوا کە ئەمڕۆ روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە ١٨٧٦ کەس بوون .
٥٧٦ کەسیان تا ئیستا لە کەمپی بەردەەش جێگیر بوون و ١٣٠٠ کەسی تریش بەرەوە کەمپەکە بەرێوەن .
هاوکات ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات بە هۆی دۆخی ناجێگیری رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار پەنابەر روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە .
بەڵام جێگەی داخە لە دیوی سنووری رۆژئاوا ، تەنیا بە پارە رێگا دەدەن پەنابەران بێنە ناو هەرێمی کوردستانەوە .
.