بەشار ئەسەد لە جەبهەی ئەدلب : ئەرۆگان سەردەمانێک نەوتی دەدزی، ئێستاش زەوی دەدزێت
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا رۆژی سێشەممە لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا سەردانی هیزەکانی سوپای ئەو ڵاتەکەی کرد لە جەبهەی ئەدلب و گووتی شەڕی ئەدلب شەڕێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ کۆتایی هاتن بە بێسەروبەرەیی لە هەموو ناوچەکانی سووریادا .
ئاژانسی سانا ڕاستەوخۆ هەواڵەکەی گوازتەوە کە لەوێدا بەشار ئەسەد وێرای ئیدانە کردنی هێرشی تورکیا بۆ باکووری سووریا بە ناوی کانی ئاشتی گووتی ( ئەردۆگان دزە ، کارخانە و گەنم و نەوتی دزی و ئیستاش زەوی دەدزێت ) .
هاوکات رووی لە سەربازانی سوپاکەی لە شارۆچکەی ئەلهەبیت لە ریف گووتی : هەموو ناوچەکان گرینگی خۆیان هەیە ، بەڵام ئەوەی یەکلامان دەکاتەوە چۆنیەتی پلانەکانی سەر زەوییە .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕەخنەی لە هێزەکانی ( یەپەگە ) گرت و گووتی لە کاتی تەنگانەدا دەبێت هەموومان پشت و پەنای یەکتر بین ، بەڵام ئەوان لە سەردەمانی خۆیدا ئەو کارەیان نەکردو پشتیان بە ئەمریکا بەست ، پێشم گووتن هەڵەن ئەگەر باوەڕیان بە هێزەکانی دەرەکی بێت .