ژێنڕاڵی پاییز لە سلێمانی بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
محەممەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژێنڕاڵی پاییز شاعیری ناسراوی شاری سلێمانی تەرمەکەی بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە .
برای شاعیر محەممەد عومەر عوسمان بۆ پۆلیسی سلێمانی ڕوون کردۆتەوە ، بەر لە چەند کاتژمێر پێشتر ،{ ژێنڕاڵی پاییز} لە ماڵەکەی خۆیدا ، لە کاتێکدا بە پەنکەی ژوورەکەیەوە هەڵواسرابوو دۆزرایەوە .
لە ئیستادا پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکرا کردنی هۆکاری گیان لە دەست دانی شاعیر محەممەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژێنڕاڵی پاییز