ئەردۆگان ناڕەزایەتی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا وێرای دەربڕینی ناڕەزایی لە دەسەڵاتدارانی ئێران ، دەڵێت پێویستە لە سەریان ئەو دەنگانەی بەرهەڵستی هێرشی سەربازی ئێمەن بۆ سەر باکووری سووریا بێدەنگ کەن .
بە پێی هەواڵی ئیتارتاسی رووسی ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە ، وێرای ئەوەی هەموو ناڕەزایەتیەکانی لە دژی هێرشی سوپاکەی بۆ سەر تورکیا بە ناحەق زانی ، گووتی لە هەندێک وڵاتەوە دەنگێکم بە گوێ دەگات و ناڕەحەتم دەکات .
ئەردۆگان بە ئاماژەدان بە سەردەمی چڕی گەمارۆکانی سەر ئێران گووتی : تورکیا لە ٢٠ ساڵی رابردوودا ، سەرەڕای هەموو ناکۆکیەکان لە گەڵ ئێران ، بەڵام پشتیوانی لەبەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە کردووە ، بۆیەش ئێرانیەکان لە سەریان واجبە پشتمان بگرن .
ئەو قسانەی ئەردۆگان لە کاتێکدایە کە حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران گوتبووی هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا بۆ ئێمە جێگەی قەبوڵ کردن نییە و ناوجەکە بەرەو قۆناغێکی نادیار دەبات .