راوێژكارێكی سەرۆككۆمار بودجەی عێراق گۆلێكە لەكورد كراوە و عەبادیش تانەی لێدەدات
خواكوڕك
عەبدوڵڵا عەلیاوەیی رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق رەخنەی زۆری لە یاسای بودجەدا ھەیە و لە دادگای فیدراڵی تانەی لێ دەدات بۆ ئەوەی رەتی بکاتەوە. گوتیشی، بودجه له بهرژهوهندیی كوردیشدا نییه.
راوێژكاری سەرۆككوماری عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، وا بڕیارە سێشەممەی دابێ ئەنجوومەنی وەزیران کۆ ببێتەوە و تێیدا ئەو ماددانە دهستنیشان دەکات کە رەخنەی لێیان ھەیە و دواتر تانەی خۆی ئاراستەی دادگای فیدڕاڵی دەکات، تا رەتی بکاتەوە و رەزامەندی لەسەر نەدات.
گوتیشی تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق نەگەیشتووەتە لای ئەوان و ههرلای حکوومەتە، ههڵبهت حکوومەت خۆی رەخنەی زۆری لەو یاسایە هەیە و لە زۆرێک لە ماددەکاندا لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لێ دەدات.
عهلیاوهیی دەشلێت ئەگەر لە پەرلەمانی عێراقدا فراکسیۆنە کوردییەکان یەکھەڵوێست بن، ئهوا دەتوانن داوا لە وەزیرە کوردەکان بکەن کە لە ئەنجوومەنی وەزیران داوای گۆڕانکاری لە بودجەدا بکەن، چونکە لە بەرژهوەندیی ھەرێمی کوردستاندا نییە.
هەروەها عەبدوڵڵا عەلیاوەیی ”ئەو رۆژە ئەنجوومەنی وەزیران خۆیان باسیان لەوە کرد بەو پڕۆژەیاسایە رازی نابن، چونکە پەرلەمان دەستکاریی زۆری ئەو پڕۆژەیاسایەی کردووە، بۆیە ھەوڵ دەدەن لە ڕێی دادگاوه رەتی بکەنەوە و وەک خۆی لێ بێتەوە.
ههروهها دهڵێ، ئەگەر لە پەرلەمانی عێراقدا فراکسیۆنە کوردییەکان یەکھەڵوێست بن، ئهوا دەتوانن داوا لە وەزیرە کوردەکان بکەن کە لە ئەنجوومەنی وەزیران داوای گۆڕانکاری لە بودجەدا بکەن، چونکە لە بەرژهوەندیی ھەرێمی کوردستاندا نییە.