بۆچی پێویسته چاو پشوو وهربگڕێ .. چەند راھێنانێكی گرنگ بزانه

چاو یەكێكە لە ھەستیارترین ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ، بەھۆی زۆر بەكارھێنانی كۆمپیتەر و ئامێرە تەكنەلۆژییەكان چاو ھیلاك دەبێت، بەھۆیەوە تووشی لێڵی و ماندوویەتی دەبێت.
چەند رێگایەك ھەیە كە دەتوانن رۆژانە ئەنجامی بدەن، بۆ ئەوەی چاوەكان پشوو بدات، ماندوویەتی نەمێنێت، رێگاكانیش ئەمانەن.
بۆ ماوەی 5 خولەك لەشوێنێكی تاریكدا دەست بە چاوتەوە بگرە.
رۆژی 3جار لە كاتی جیاوازدا، راھێنان بە چاوەكانت بكە بۆ سەرەوەو خوارەوە.
بۆ ماوەی 5 چركە تەماشای لای راست بكە، بۆ ماوەی 5 چركە تەماشای لای چەپ بكە.