بارسێلۆنا دەستبەرداری سێ ناوەڕاستکاری دەبێت

یانەی بارسێلۆنا بەنیازە لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەداری سێ یاریزانی هێڵی  ناوەڕاستی بێت.

ئیڤان راکیتیج، کارلێس ئالێنا، ریکی پویگ هەرسێکیان زۆر بە کەمی لەلایەن ڤاڵڤیردی راهێنەرەوە سوودیان لێ بینراوە لەم وەرزەدا و بەگوێرەی سپۆرت  بلەوگرانا لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەردارییان دەبێت. ئەمەش پاش ئەوەی ئارسەر و بوسکێتس و فرانک دی یۆنگ بە تەواوی متمانەی راهێنەر و یانەکەیان بەدەست هێنا.

سەرچاوە کاتالۆنیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە بارسا ریفۆرمی زیاتر دەکات لە هێڵی ناوەڕاست و ئەگەری رۆیشتنی ئارتورۆ ڤیداڵ و سێرجی رۆبێرتۆ ش هەیە بەڵام لە هاوینی داهاتوودا. لە بەرامبەردا پێشبینی دەکرێت بارسا هەوڵبدات بە یاریزانی دیار جێگەیان پڕبکاتەوە.

بلەوگرانا لەم وەرزەدا ئاستی ناجێگیرە و یانەکەش پێی وایە هۆکارەکەی خراپی ئاستی ناوەڕاستە.

Back to top button