وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ ده‌گاته عێراق
دوای ته‌واوبوونی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئێسپه‌ر بۆ به‌غدا له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌جاح حه‌سه‌ن شمه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراقه و بڕیاره دوای گه‌یشتنی بۆ عێراق له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كۆ ببێته‌وه، هاوكات سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات، بۆ به سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق.
تا ئێسته به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێسپه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كوردستانیش دیداری هه‌بێت.