به‌بریاری مه‌سرور بارزانى ده‌ست به‌دروستكردنى دووسایدی سه‌یدسادق – هه‌ڵه‌بجه ، دووكان – چوارقوڕنه و ڕێگای ده‌ربه‌ندی ڕانیه ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە شاری دھۆک دانرا و ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە گەشەپێدانی ئابووری و لەم چوارچێوەیەشدا هەبوونی ژێرخانێکی ئابووری لەوانەش رێگاوبان زۆر گرنگن بۆ پەرەپێدانی زیاتر لە بواری ئابووریدا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی ئێمە خواستی زۆرمان هەیە بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی ژێرخان و سەرخانی ئابووری. لەم چوارچێوەیەشدا رەزامەندیمان لە سەر تەرخانکردنی پێنجسەد ملیار دینار داوە بە چەند قۆناخێک بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا کە کۆی گشتیان زیاتر لە دووسەد پڕۆژە دەبێت لەوانە پرۆژەی ستراتیجی وەک رێگاوبانی نێوان شارەکان، هەروەها چەند سایلۆ و قوتابخانە و هێڵی کارەبا.
مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند ره‌زامه‌ندیمان ده‌ربری به‌گوژمه‌ى 500 ملیار دینار چەند پرۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوە له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌چوار چێوه‌ی بریاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ى دروست كردنى دووسایدیدووسایدی سه‌یدسادق-هه‌ڵه‌بجه ، دووسایدی دووكان-چوارقوڕنه ، ڕێگای ده‌ربه‌ندی ڕانیه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.