كەشناسی باری كەشوھەوای 48 كاتژمێر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه‌ 24/10/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت.

Back to top button