دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی کەرکوکی دەرکردووە

سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو لە کەرکوك ڕۆژی سێ شەممە ئاشکرای کرد کە دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەرکردووە بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پێشووی پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگای کەرکوك بەڵام هۆی ئەم دەستگیرکردنە ڕوون نەکراوەتەوە تەنها گوتراوە کە دۆسێی گەندەڵی لە پڕۆژەکان بوونی هەیە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

سەرچاوەکە گوتیشی هێزێك جووڵەی پێکرا بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پێشووی پڕۆژەکانی کەرکوك لە ماڵەکەی خۆی بەڵام نەدۆزرایەوە بۆیە ئاگاداری خانەوادەکەی کرا کە خۆی ڕادەست بکات پاشان بەمەبەستی جێ بەجێکردنی فەرمانی دەستەی دەستپاکی بەڕێوەبەری ناوبراو خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی قۆریە کرد.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button