بۆتین ناوەڕۆکی ڕێکەوتنی لەگەڵ تورکیا بە بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند

کرملین گوتی سەرۆکی ڕوسیا فلادیمیر بۆتین لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دا ئەنجامی گفتوگۆی لەگەڵ ئەردۆگانی شیکردەوە بۆ سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد و بۆتین ڕوونی کردەوە گەڕاندنەوەی خاکی سوریا بە یەکگرتوویی ئارمانجی سەرەکیمان بـوو ، لەلای خۆیەوە ئەسەد سوپاسی بۆتینی کرد بۆ پشتگیری و ئامادەبوونی هێزەکانی پاسەوانی سوری لەگەڵ پۆلیسی سەربازی ڕوسی بۆ گەیشتن بە سنووری نێوان سوریا و تورکیا.

بە گوێرەی ڕێکەوتنی نێوان ئەردۆگان و بۆتین لە سووشی بڕیار وایە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شارەکانی تەل رەفعەت و مینبج بکشێنەوە وهەر کاتێ هێزە کوردیەکان کشانەوە ئەوە هێزەکانی تورکیا و ڕوسیا لەو ناوچانە و لە چوارچێوەی 10 کیلۆ مەتر بە هاوبەشی پاسەوانی دەکەن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەروەها لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی پۆلیسی سەربازی ڕوسی و پاسەوانی سنووری سوریا داخیڵ دەبن بۆ ئاسانکاری گواستنەوەی ئەندامانی هەسەدە لەگەڵ چەکەکانیان بۆ دەرەوەی ناوچەی ئارام لە چالاکیەك دا کە شەش ڕۆژ دەخایەنێت.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button