پهرلهمانی كوردستان لهبارهی پێشنیازی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان كۆدهبێتهوه
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی پڕۆژە یاسایەك بكات بۆ تاپۆ كردنی خانووە بێ تاپۆكان لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێم.
لەو بارەوە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد و تێدا باسی لەوە كرد كە هەوڵ دەدەن كەمترین تێچوو بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆكان وەربگیرێت و پارەیەكی رەمزی بێت، چونكە لەیەن خەڵكێكی كەم دەرامەتەوە ئەو خانوانە دروستكراون، ئەو پارەیەش كە وەردەگیرێت بۆ خزمەتگوزاری و جوانكردنی شارەكان خەرج دەكرێت.
فراكسیۆنی پارتی وتیشی: ئەوان لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیاز دەكەن واریسی شەهیدان لەگەڵ بریندارانی شەڕ لەو بڕە پارەیەی بۆ تاپۆكردنی خانوەكانیان وەردەگیرێت ببەخشرێن.
ههر بهپێی ناوەڕۆکی پێشنیازی یاساکە، ھەر کەسێك کە دەست به تاپۆکردنی خانووەکەی دەکات، دەبێ شارەوانی لە ماوەی 90 رۆژدا رێکارەکانی تاپۆکردنەکە تەواو بکات.
مەزەندە کراوە نزیکەی 300 ههزار خانوو تاپۆ بکرێن و یاساكه ئەو خانووە زێدەڕۆیانە دەگرێتەوە کە تا پێش 13ی 8ی 2018 دروست کراون و ئهو خانووانهش دهگرێتهوه كه لەناو ماستەر پلانی شارەوانییەکاندان.