هه‌سه‌ده: توركیا به‌رده‌وامه له هێڕشی داگیركاری بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توركیا به پێی دوو رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له رووسیا و ئه‌مریكا، واژۆكرد بۆ راگرتنی هێڕشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك رایده‌گه‌یه‌نن كه توركیا و میلیشاكانی سه‌ر به‌و وڵاته به‌رده‌وامن له هێڕشكردنه‌ر رۆژئاوای كوردستان، گوتیشی كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ میلیشاكانی سه‌ر به توركیا و سوپای توركیا هێڕشیانكرده سه‌ر كاروانێكی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له كاتی كشانه‌وه‌یان له‌و ناوچانه.
هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دوێنێ سێشەممە لە گوندی سەفەهێ سەربە شارۆچکەی زیرگان لە سەرێ کانی کاتێک شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندەکە دەچوونە دەرەوە شەڕ روویداوە و دوو شانەی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات لەلایەن هێزەکانیانییەوە تێکشکێنراون.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌دا هاتووه، شەوی رابردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بە شێوەیەکی بەردەوام لە ئاسمانەوە چاودێری ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایان کردووە. توركیا به‌ده‌وامه له پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئاگر به‌ست.