رووسیا: ئه‌مریكا خیانه‌تی له كورد كرد
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هێزه‌كانی له رۆژئاوای كوردستان كشانده‌وه كه بووه هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی داگیركاری توركیا، ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س و شه‌هید بوونی سه‌دان كه‌سی سڤیل، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆك كۆماری رووسیا رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا خیانه‌تی له كورد كرد و به ته‌نیا به‌جێی هێشتن.
دیمترى پیسکۆف گوتەبێژى کۆشکى سه‌رۆك كۆماری روسیا “کریملن” بە میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگەیاند: ئه‌مه‌ریكا هانی كوردی ده‌دا شه‌ڕی سوپای توركیا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریا نه‌كشابانه‌وه، به ته‌نها خۆیان له‌به‌رده‌م هێرشی سوپای توركیا ده‌بینییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر كورده‌كان پاشه‌كشه‌یان نه‌كردبا، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و سوپای سووریا به ته‌واوی له ناوچه‌كه ده‌كشانه‌وه و هێزه كوردییه‌كان به ته‌نها، بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی هێرشه‌كه‌ی توركیا ده‌مانه‌وه .
ئه‌و گوتانه‌ی دیمتری بیسكۆڤ، دوای ئه‌وه دێن كه شەوى رابردو روسیا و تورکیا لەبارەى رۆژئاواى کوردستان و چۆنیەتى مامەڵە کردن لە ناوچەى ئارام و باکورى سووریا رێککەوتنێکى دە خاڵییان واژۆکرد .