گوته‌بێژی حكومه‌ت: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق و رێكخراوه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كان یارمه‌تی ئاواره‌كانی هه‌رێم نه‌ده‌ن كاره‌ساتێكی مرۆیی رووده‌دات

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان. به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، ژماره‌یه‌ك ئاواره‌ وێرای ڕێگری له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بۆ هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هه‌زاران ئاواره‌ خۆیان گه‌یاندۆته‌ كه‌مپه‌كانی باشوری كوردستان و زوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمییش رایده‌گه‌یێنێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان یارمه‌تی ئاواره‌كان نه‌ده‌ن ئه‌وا كاره‌ساتێكی مرۆیی ڕووده‌دات.
دكتۆر جوتیار عادل گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌. گوتیشی:‌ حكومه‌تی عیراق ماوه‌ی دوو ساڵه‌ هاوكاری ئێمه‌ی نه‌كردووه‌‌ و ته‌نانه‌ت‌ یارمه‌تییه‌كانی ئه‌و ئاوارانه‌شی بڕیوه‌ كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
گوته‌بێژی حكومه‌ت روونیشیكرده‌وه‌ كه‌‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار ئاواره‌ی نوێ له‌ رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و‌ ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم سنورییان لێ داناخه‌ین، به‌ڵام به‌ڕاستی توانامان نیه‌ بۆ هاوكاریكردنیان.

د.جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ دووهه‌زار و چوارده‌وه‌‌ تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ری سوریای له‌لایه‌ كه‌ له‌ ئیستادا كۆمه‌كی ئه‌وانیش بڕاوه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاوارانه‌ نه‌یه‌ته‌ سه‌ر هێل، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌ روو‌ بدات.

Back to top button