ئه‌مریكا: توركیا له‌ رۆژ ئاوای كوردستان تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ هێڕشیانكرده‌ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان و به‌ هۆی هێڕشه‌ داگیركاریه‌كه‌ به‌ هه‌زار هاوڵاتی ئاواره‌بوون سه‌دان هاوڵاتی سڤیل بریندار بوون، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكاش بۆ كارووباری سوریا رایده‌گه‌یێنێت كه‌ توركیا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه‌.
جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كارووباری سوریا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ سوپای توركیا و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ تاوانی جه‌نگیا له‌ رۆژئاوای كوردستان دژ به‌ خه‌لكی سڤیل ئه‌نجامداوه‌.

له‌ دانیشتنێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی هێڕشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان جێفری رایگه‌یاند كه‌ لانی كه‌م ده‌توانین چه‌ند تاوانێكی جه‌نگی له‌و هێڕشه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ ببینین، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌لگه‌و ڤیدیۆ له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ سوپای توركیا و میلیشیاكانی تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه‌.

جێفری راشیگه‌یاند كه‌ وڵاتی ئه‌مریكا لێكۆلینه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و به‌لگانه‌ ده‌كات و هه‌روه‌ها داوامان له‌ توركیا كردووه‌ كه‌روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ بدات و به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌كه‌ین.

Back to top button