گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان: له پڕۆژه یاسای تاپۆ پێ‌داگر ده‌بین كه لێخۆشبوو‌ن هه‌بێت بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و بریندارانی شه‌ڕ
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/20191023_151500.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به پێشنیازی یاسای تاپۆكردنی خانووه زێده‌رۆییه‌كان کۆبووه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان كه‌دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌بێته یاسا و ده‌كه‌وێته ورای جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌مباره‌وه پێشه‌وا هه‌ورامی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان راگه‌یاند: وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان پێداگری ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كه لێخۆشبوو‌ن هه‌بێت بۆ خێزان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له پرۆژه‌یاسای تاپۆكردنی خانووه زیده‌ڕۆییه‌كان لێخۆشبوو‌ن له پێدانی پاره‌ی موڵكدارێتی ئه‌و خانووانه برینداران و په‌ككه‌وتوانی جه‌نگیش بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد جه‌ختیشی كرده‌وه كه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌وڵ ده‌دین پرۆژه یاساكه به گشتی كه‌مترین فشاری مادی بخاته سه‌رخه‌ڵك و چین و توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.