رووسیا : هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا لە لایەن سوپای تورکیاوە تێک دەشکێن

 

یەک لە وتەبێژانی حکومەتی رووسیا هۆشداری دەدات لەوەی ، هەر گەریلایەکی هێزەکوردییەکان لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەلاتی سووریادا بمێنیتەوە سوپای تورکیا لە ناوی دەبات چوونکە ئەو ناوچانەی باس دەکرێن دەکەونە ژێر چاوەدێری هاوبەشی هیزەکانی رووسیا و تورکیا .

 

ئەو هەڕرەشەیە لە دووای ئەوە هاتە ئاراوە پۆتن و ئەردۆگان لە سەر چەند خاڵێکی ستراتژی لە باکووری سووریا رێکەوتن .دیمیتری پسکۆڤ ، وتەبێژی پۆتن هەروەها گووتی : ئەمریکا یەک لە هاوپەیمانانی سەرەکی کوردەکانی رۆژئاوا بوو بەڵام بە تەنیا جێی هێشتن .

Back to top button