تورکیا بە نیازی کڕینی زیاتری مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی رووسی هەیە
ئەمڕۆ چووارشەممە ئاژانسی ئینتەرفاکس لە زمان ئەلێگزاندەر میخەێیڤ سەرۆکی کۆمپانیای ڕۆزبۆرۆنکسپـۆرتی حکومی بۆ دروست کردنی چەکە پێشکەوتووەکان ئاشکرای کرد ، مۆسکۆو ئەنقەرە بە بەردەوامی لە دانووستاندان بۆ کڕینی زیاتری قەڵغانی مووشکی ئێس ٤٠٠ ، بەڵام باسی لەوە نەکرد بڕیاری کڕینەکان چەند مووشەک لە خۆ دەگرێت .
پێشتر و لە مانگی ٧ تورکیا چەند سیستەمێکی بەرگری مووشەکی ئیس ٤٠٠ ی لە رووسیا کڕیبوو