بەنی گانتس بۆ پێک هێنانی کابینەی حکومەتی نوێی ئیسرائیل ڕاسپێردرا

 

رئۆڤین ریڤلین ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ چووراشەممە بەنی گانتس رێبەری پارتی شین – سپی ، ئەو وڵاتەی ڕاسپارد بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئیسرائیل .

 

ئەوە بۆ یەکەمین جارە لە دووای ١١ ساڵ کەسێکیتر جیا لە بنیامین نتانیاهوو بۆ پێک هێنانی کابینەی حکومەتی ئیسرائیل ڕادەسپێردرێت .

لە دووای شکستەکانی نتانیاهوو بۆ پێک هێنانی حکومەت ، بەنی گانتس ٢٨ رۆژ مۆڵەتی هەیە بۆ پێک هێنانی کابینەی حکومەتەکەی ، هەر جەند لەوانەیە دوو هەفتەی تریشی بۆ درێژ بکرێتەوە

 

Back to top button