ئیلهام ئەحمەد سکاڵاکانی لە کۆنگرێسی ئەمریکاوە ئاراستە کرد

ئیلهام ئەحمەد ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی کۆمیتەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات .لە كۆنگرێسەوە دەربارەی كورد دەدوێت ئیلهام ئەحمەد دەربارەی هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان لە كۆنگرێسی ئەمریكا وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند كە سوپای توركیا جگە لە بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو تیرۆریستانی داعش لە ژێر ناوی سوپای سوریای ئازاد بەكاردەهێنێت بۆ داگیركردنی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان .

 

جیا لەوە ئیلهام باسی لە هەڵهاتنی ژمارەیەك چەكداری داعش لە زیندانەكان کرد لە رۆژئاوای کوردستان .

 

ئیلهام تیشكی خستە سەر بێڕیزی و سوكایەتی بە تەرمی ژنە شاڕڤانەكان لە لایەن چەكدارانی سوپای سوریای ئازاد و سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەوەی كە بە تەلەفۆنێك دۆناڵد تڕەمپ ڕێگای دا توركیا ئاسمانی سوریا بەكاربهێنێت بۆ لێدانی هاوپەیمانەكانی ئەمریكا كە دژی داعش جەنگان

Back to top button