تۆڕێکی تیرۆریستی ئیرانی لە ئاڵبانیا ئاشکرا بوو
پۆلیسی ئاڵبانیا رۆژی چووارشەممە ڕایگەیاند پیلانێکی تۆرێکی تیرۆریستی ئیرانیان پوجەڵ کردۆتەوە کە بەنیاز بوون لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا چەند ئەندامێکی باڵای موجاهیدنی خەڵقی ئێران تیرۆر بکەن .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئاسۆشیتێد پرێس ، ئاردی ڤیلیڤ سەرۆک پۆلیسی ئاڵبانیا ڕایگەیاندووە تۆڕی دەرەوەیی سوپای پاسدارانی ئیران ، گرووپێکی چالاکی تیرۆریستی سەرپەرشتی دەکات ، کە بەنیاز بوون ئەندامانی باڵای موجاهیدینی خەڵقی ئیران لە ئاڵبانیا تیرۆر بکەن .
لە درێژەدا دەڵیت ئەم گرووپە لەوانەیە سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بن کە قاسم سلێمانی فەرماندەیی دەکات .