نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا : زیاتر لە ١٠٠ زیندانی داعش ڕایان کردووە

 

 

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند ، لە کاتی هێرشی سەربازی تورکیا  بۆسەر باکووری سووریا و رۆژئاوای کوردستان زیاتر لە ١٠٠ کە لە ئەندامانی زیندانی کراوی داعش ڕایان کردووە .

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فەڕەنسا ، جیمز جەفری ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا رۆژی چووارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەوڵامی پرسیارێک سەبارەت بە زیندانییە ڕاکردووەکانی داعش گووتی : ئێمە وای بۆ دەچین پتر لە سەت کەس رایان کردبێت و ئێستاش نازانین لە کوێن .

Back to top button