رۆژنامەنووس و میدیاكانی سەر بە دەزگای زانیاری بۆچی هەڵمەتی بایكۆتی كەل و پەلی توركیان دەستپێكردووە

هەر لەگەڵ هێرشە دڕندانەكەی توركیا لەژێر ناوی ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەكێتی بۆ جارێكی تر دەستیان بە هەڵمەتی بایكۆتی كەل و پەلی توكیان دەست پێكرد لە میدیاكان و رۆژنامەكانی و میدیاكارانی سەر بەو دەزگایە”.

سەرچاوەیەكی ژووری بازرگانی كوردستان لەو بارەیەوە بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند” بایكۆتی كەل و پەلی توركی پێشینەیەكی هەیە، ئەو میدیایانە و ئەو رۆژنامەنووسانەی سەر بە دەزگای زانیاری دەمێكە لە میدیاكانیان دا كار بۆ وەها كەمپینێك دەكەن، بەڵام ئەو كەمپینانەی لە دژی كاڵای توركی دەیكەن پەیوەندی بە خەڵك و هەڵوێست وەرگرتن لەدژی دەوڵەتی توركیاوە نیە ئەوەندەی پەیوەندی هەیە بە بازرگانی ئەم دەزگایە”.

ئەو سەرچاوەیە دەشلێ” رۆژنامەنووس و میدیاكانی سەر بە دەزگای زانیاری ماوەیەكی زۆرە كار لەسەر ئەوە دەكەن كە دژی كاڵاكانی توركیا بوەستنەوە، لەكاتێكدا لەرووی كوالیتیەوە كاڵاكانی ئێران هۆكاری خراپی بەسەر تەندروستی خەڵكی كوردستان دروست كردووە، باكۆتی كاڵاكان توركیا بەبێ بایكۆتی كاڵاكانی ئێران بابەتێكی بازرگانیە، هیچ پەیوەندی نیە بە هەڵوێست وەرگرتن، چونكە ئامانج لێی تەنها ساخكردنەوەی بەرهەمەكانی تری ئەو دەزگایەیە لەناو خەڵك دا.

ئەو سەرچاوەیە دەشلێـ” لەرووی سیاسیەوە دەكرێت هەڵوێستی بایكۆت كردن دژی كاڵاكان هەبێت، بەڵام ئەوەی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەكێتی دەیكات پەیوەندی بە هەڵوێستی سیاسی نیە، ئەوەندەی پەیوەندی بە كاری بازرگانیەوە هەیە و ئەو میدیا و رۆژنامەنووسانەش بۆ ئەوە بەكار دێت”.

 

\

لە ئێستادا یەكێتی بەهۆی پەیوەندی پتەوی لەگەڵ توركیا بەهیچ شێوەیەك ئامادە نیە وەك پێشوو تر كار لەسەر ئەم كارەساتەی رۆژئاوایی كوردستان بكات لە میدیاكانی دا و سەركردەكانی بۆیان نیە بە وشەیەكیش قسە لەسەر رۆژئاوایی كوردستان بكەن ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر هەموو بەرپرسەكانی یەكێتی خەریكی مزایەدەی سیاسی بوون و باسیان لە هێز و ناردنی دژە تیرۆری یەكێتی دەكرد”.

هەر لەم چەند رۆژەی رابردوو دوو گەورە بەرپرسی پەكەكە لە ئەزمەر لەلایان فرۆكەی بێ فرۆكەوانی و بە پێدانی زانیاری بە میتی تورك لە ئەزمەر دوو بەرپرسی پەكەكە كرانە ئامانج”.

 

 

 

پێش دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەكێتی لە رێگای چەند رۆژنامەنووسێك و تیمی میدیایی كە نێردرابوون بۆ رۆژئاوایی كوردستان راپۆرتێكیان لەسەر كۆی بنكەكانی هەسەدە و شوێنە سەربازیەكان دابوو بە میتی توركیا و ئەو رۆژنامەنووسانەی كە نێردرابوون بۆ رۆژئاوایی كوردستان بۆ سیخوری، پێكهاتبوون لە دوو تیمی رۆژنامەوانی بەناوی تیمی كوردسات و گەلی كوردستان، هەروەها كەسێكیش كە نێردرابوو بەناوی نیاز عەبدولڵا بۆ تەئكید كردنەوەی زانیاری راپۆرتە مخابەراتیەكە بوو بۆ میتی تورك”.

 

ییهەر لەبارەی پەیوەندیەكان و هەماهەنگیەكانی نێوان دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەكێتی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری توركیا میت، پێدانی زانیاری و كوشتنی سەركردەكانی پەكەكە لە تەمووزی 2019 كۆمەڵێك پێشمەرگەی دێرین كە چەندین سەرچاوەی دژە تیرۆری یەكێتی و دەزگای زانیاری لەناو ئەو پێشمەرگانەی یەكێتی بوون چوون سەردانی قەندیلیان كرد و لەگەڵ دیار غەریب ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان كۆبوونەوە، دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەكە راستەوخۆ دیار غەریب لەلایان فرۆكەكانی توركیا كرایە ئامانج و شەهید كرا”.

ئەم رووداوە رێك یەك كاتژمێر دوای كۆبوونەوەی دیار غەریب لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی هات.

 

Back to top button